1 کاتژمێر پێش ئێستا 48 جار خوێنراوەتەوە

وۆڵ ستریت جورناڵ: ئێران ئامادە نییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی كۆبێتەوە

پەیام

هەوڵەكانی نێوەندگیری نێوان واشنتۆن و تاران گەیشتووەتە بنبەست و ئێران ئامادە نییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی كۆبێتەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمریكی بڵاویكردەوە: هەوڵەكانی ئێستای نێوەندگیری كە لەلایەن چەند وڵاتێكی ناوچەكە سەرۆكایەتی دەكرێت لەنێویان پاكستان بۆ گەیشتنە ئاگربەست لەنێوان ئەمریكا و ئێران گەیشتووەتە ڕێگایەكی داخراو.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشكرای دەكات ئێران بە وڵاتانی نێوەندگیری ڕاگەیاندووە ئامادە نییە بۆ كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی لە پایتەختی پاكستان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا و داواكارییەكانی واشنتۆن بە قبووڵ نەكراو دادەنێت.

ئەوە لەكاتێكدایە توركیا و میسر سەرقاڵی دۆزینەوەی دەرچەیەكن بۆ قەیرانەكە و كۆتایی هاتنی جەنگی ئێران و تاوتوێی سەكۆی تری بەڕێوەچوونی دانوستان دەكەن لەنێویاندا دەوحە و ئیستانبوڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بە كۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز دەتوانین سامانێكی زۆر بەدەستبهێنین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جورناڵ: ئێران ئامادە نییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی كۆبێتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هاووڵاتیانی ئاگاداردەكاتەوە بە زووترین كات لوبنان بەجێبهێڵن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە 24 کاتژمێردا دوو فڕۆكەی جەنگی تێكشكاند و دوو كۆپتەریشی پێكا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ گۆڕاوە بۆ وێرانكردنی ژێرخانە مەدەنییەكان و خزمەتگوزارییە گشتییەكان

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئیسرائیل هەوڵى ملکەچکردنى ئێران دەدەن و تارانیش بەتوندى ڕەتیدەکاتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەبەرانبەر هێرشەکانیاندا، ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانى ئەمریکا له‌ناوچه‌كه‌ لەناودەبەین

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لێدان لە ژێرخانی مەدەنی و پردەكانمان ناچاری ڕادەستبوونمان ناكات

سەرەتا