2 کاتژمێر پێش ئێستا
173 جار خوێنراوەتەوە
پێنتاگۆن: لە جەنگی ئێران 13 سەربازی ئەمریكی كوژراون و 365ی دیكە برینداربوون
پەیام
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا نوێترین ئاماری سەربازە كوژراو و بریندارەكانی جەنگی ئێرانی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیانراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشە سەربازییەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران لە ڕۆژی 28ی مانگی شوباتەوە تائێستا 13 سەربازی ئەمریكی كوژراون و 365 سەربازی دیكە بریندار بوون كە 80یان ئەفسەرن.
پێنتاگۆن باس لەوە دەكات شەش لەو سەربازە ئەمریكییانەی لە جەنگی ئێران كوژراون لە هێزی زەمینی خزمەتیان كردووە و حەوتیشیان لە هێزی ئاسمانی بوون.
بەپێی ڕاگەیانراوەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، سەربازە بریندارەكانی جەنگی سەر ئێرانیش 247یان لە هێزی زەمینین و 63 بریندار لە هێزی دەریایین، هەروەها 19 برینداریش لە هێزی پیادەی دەریایی و 36 بریندار لە هێزی ئاسمانیین.
هەر لەوبارەوە، (دان كین) سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكی ڕایگەیاند كە زۆرینەی حاڵەتەكانی برینداریی هێزەكانی ئەمریكا لە ئاكامی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانەوە دروست بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە