4 کاتژمێر پێش ئێستا
198 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا دوو خزمی قـ.اسم سـ.ولـ.ەیمانی بە تۆمەتی پشتیوانیی تاران دەستگیركرد
پەیام
دوای سەندنەوەی مافی نیشتەجێبوون لێیان بەهۆی پشتیوانییان لە ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستگیركردنی دوو ژنی لە خزمە نزیكەكانی قاسم سولەیمانی لە ناوخۆی وڵاتەكەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، كە ئەفسەرە فیدراڵییەكان "حەمیدە سولەیمانی ئەفشار" و كچەكەیان دەستگیر كردووە كە لە خزمە نزیكەكانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانن. ئەمەیش دوای ئەوەی ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی (گرین كارت)ی بۆ ئەو دوو ژنە دەركرد.
بە پێی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوە "حەمیدە سولەیمانی ئەفشار و كچەكەی ئێستا لەژێر دەستبەسەری ئاژانسی جێبەجێكردنی یاساكانی كۆچ و گومرگی ئەمریكادان" و ئاماژە بەوەیش كراوە كە "هاوسەری حەمیدە لە چوونە نێو ئەمریكا قەدەغە كراوە".
وەزارەتەكە دەڵێت: ناوبراو لە ماوەی نیشتەجێبوونی لە ئەمریكا، بانگەشەی بۆ ئێران كردووە و خۆشحاڵی بۆ هێرشەكان دژی سەربازانی ئەمریكی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕیوە، جگە لەوەی ستایشی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی ئێرانی كردووە.
ئیدارەی تڕەمپ جەختی كردووەتەوە، كە ڕێگە نادەن ئەمریكا ببێتە پەناگە بۆ ئەو بیانییانەی پشتیوانی لەو ڕژێمانە دەكەن كە بە "تیرۆریست" و "دوژمنی ئەمریكا" وەسف دەكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە