3 کاتژمێر پێش ئێستا
246 جار خوێنراوەتەوە
تڕەمپ: ئێران 48 كاتژمێرى ماوە بۆ ڕێككەوتن یان کردنەوەى گەرووى هورمز
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند 48 كاتژمێر لەبەردەم ئێراندایە بۆ ڕێككەوتن، یان كردنەوەی گەرووی هورمز، ئەگەرنا "دۆزەخێكی گەورە" ڕوو دەكاتە ئەو وڵاتە و مۆڵەتەكەیان بەرەو كۆتایی دەچێت.
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا هۆشدارییەكی توندی ئاراستەی تاران كرد و ڕایگەیاند كە تەنها 48 كاتژمێر لەبەردەم ئێراندایە بۆ ئەوەی بگاتە ڕێككەوتن یان گەرووی هورمز بكاتەوە.
تڕەمپ ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو مۆڵەتە 10 ڕۆژییەی پێشتر بۆ ئێرانی دیاریكردبوو، خەریكە كۆتایی دێت.
سەرۆكی ئەمریكا وتی: "تەنها 48 كاتژمێر ماوە پێش ئەوەی دۆزەخێكی گەورە بەڕووی ئێراندا بكرێتەوە."
هاوكات لە بەشێكی تری قسەكانیدا، تڕەمپ ڕەخنەی توندی لە هاوپەیمانی ناتۆ گرت و ڕایگەیاند كە ناتۆ بووەتە هاوبەشێكی "لاواز و جێگەی متمانە نەبوو" لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە