2 کاتژمێر پێش ئێستا 208 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە سعودییە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە

پەیام

ئێران پەیوەندی خۆی بە هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە سعودییە ڕەتكاتەوە و قەوارەی زایۆنی تۆمەتبار دەكات.

لە وەڵامی میدیای ئەمریكییدا، سوپای پاسدارانی ئێران ڕەتیكردەوە پەیوەندی بە بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی واشنتۆن لە ڕیازی پایتەختی شانشینی سعوودیە لە مانگی ڕابردوودا هەبێت.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە كردووە، هیچ پەیوەندییەكی بە هێرشەكەوە نییە، داوای لە وڵاتانی ناوچەكەش كرد كە "لە بەرانبەر پلانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە و وێرانكردنی وریا بن".

هاوكات سەركۆنەی هێرشەكەی كرد و جەختیشی كردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ستراتیژی زایۆنی لە ناوچەكەدا، بێگومان دروستكراوی ئەو قەوارەیەیە. 

باسی لەوەیش كرد، هێزە چەكدارەكانیان ئامانجەكانیان بە ڕوونی دیاری كردووە و هۆشداری پێویستیش دراوەتە وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی سەبارەت بەو ئاژاوانەی قەوارەی سەهیۆنی لە ناوچەكەدا ئەنجامی دەدات.

دوێنێ، هەینی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە زاری بەرپرسانی ئەمریكییەوە نووسیبووی كە هێرشێكی درۆنی ئێرانی باڵیۆزخانەی واشنتۆنی لە سعوودیە لە مانگی ڕابردوودا كردووەتە ئامانج، كە بووەتە هۆی زیانی زیاتر لەوەی پێشتر ئاشكرا كرابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە سعودییە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنتاگۆن: لە جەنگی ئێران 13 سەربازی ئەمریكی كوژراون و 365ی دیكە برینداربوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: توانیومانە زیاترلە 160 درۆنی جۆراوجۆر و چەندین فڕۆكە تێکبشکێنین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئەمریكا حەوت فڕۆكەی شەڕكەری لە شەڕی ئێراندا لەدەستداوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بە كۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز دەتوانین سامانێكی زۆر بەدەستبهێنین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جورناڵ: ئێران ئامادە نییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی كۆبێتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هاووڵاتیانی ئاگاداردەكاتەوە بە زووترین كات لوبنان بەجێبهێڵن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە 24 کاتژمێردا دوو فڕۆكەی جەنگی تێكشكاند و دوو كۆپتەریشی پێكا

سەرەتا