2 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
دژه تیرۆر: لههێڕشه درۆنییهكهی شهوی ڕابردوو دوو هاوسهر گیانیان لهدهست دا
دەزگای دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "شەوی سێشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٠٠:١٥، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، بەر خانووی ھاونیشتمانییەک لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای ھەولێر کەوت".
دەزگای دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووە بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو ھاوسەر بە ناوەکانی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن) گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئەم ھێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە