پێش 1 هەفتە 502 جار خوێنراوەتەوە

لە پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆى جەنگەوە تائێستا 142 كەس كوژراون

پەیام

لە پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ئاكامی هێرشەكانی ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل لە سەرەتای جەنگەوە 142 كەس لە پارێزگاكە كوژراون.

ئەمڕۆ، یەكشەممە، مانگی سووری پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند: لە ئاكامی هێرشەكانی ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگاكە تاكو ئێستا 142 كەس كوژراون و دوو هەزار و 739 كەسی دیكەش بریندار بوون.
 
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێكی مانگی سووری پارێزگای لوڕستان لە كۆی بریندارەكان دوو هەزار و 431 كەسیان خەڵكانی ئاسایین.
 
بە پێی نوێترین ئاماری پارێزگای لوڕستان، لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 105جار هێرش كراوەتە سەر 66 شوێن لە 12 شار و ناوچەی پارێزگاكە.

پێشتر وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو كە لە ماوەی یەك مانگی جەنگدا چوار هەزار و 475 یەكەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە پارێزگای لوڕستان زیانیان بەر كەوتووە و 121 یەكەیش بە تەواوەتی ڕووخاون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاکستان پێشنیازی کردووە گەڕێکی دیکەى دانوستان بەڕێوەبچێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پرۆژەی ڕوپێوكردنی چەمچەماڵ بەمەبەستى چارەسەرکردنی گرفتى لافاو تەواوكرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی بەهەمانشێوەى بەرهەم ساڵح، نزار ئامێدی-یش وەك سەرۆككۆمار ڕەتدەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم و بەغداد بۆ جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە هەولێر كۆبوونەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ستافی نوێی دەزگای بەخشین، پلانى کارکردن بۆ چوار ساڵى داهاتوو دادەڕێژێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیى هەرێم: تاوە باران و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مۆڵەتە 10 رۆژییەکە کۆتایی هات و پارتى و یەکێتى لەسەر کاندیدێک ڕێکنەکەوتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژى یەکشەممە خوێندنى ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن دەستپێدەکاتەوە

سەرەتا