05/04/2026 336 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی: هێرشە قێزەونەکانی میلیشیا تیرۆرستییەکان جێگەی قبوڵ نییە

پەیام

مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووى هەرێم لە پەیامێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێکس" ڕایگەیاندووە، "هێرشە قێزەونەکانی میلیشیا تیرۆرستییەکان جێگەی قبوڵ نییە".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەم کە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکان لە هەولێر دەکەنە ئامانج".

نوسیویشیەتی "ئەم کردەوە دوژمنكارە بەئەنقەستانە مەترسییەکی گەورەن بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی و، جێگەی قبوڵکردن نییە".

مەسرور بارزانی جارێکی تر بەراشكاوی داوا لە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا کرد، هەنگاوی دەستبەجێ و یەکلاکەرەوە و بەرجەستە لە دژی ئەم گرووپ و میلیشیا چەکدارە لە یاسا دەرچووانە بگرێتەبەر.

وتیشى، "ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە کە هەموو ئامرازێک بەکاربهێنێت بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە و دادگاییکردنی ئەوانەی بەرپرسن لێی".  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بەمزووانە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرین

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەیدسادق.. داوای گواستنەوەی شوێنەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵ دەكرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوای چارەنووسی نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی دەكرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی هەولێر: بەهۆی پشتگوێخستنی كوتان نەخۆشی سوورێژە زیادیكردووە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی ئەوقاف: دژی هەر بێڕێزییەک بە پیرۆزییە ئایینییەکان ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: دەمانەوێت 100 دۆلار لە بازاڕدا بكەینەوە بە كەمتر لە 155 هەزار دینار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێشتا بەشەخۆراكی مانگی پێنج لە سلێمانی بە تەواوی دابەش نەكراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆدەبێتەوە

سەرەتا