2 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ خولێکى نوێى دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەستپێدەکات
پەیام
بڕیارە ئەمڕۆ خولێکى نوێى دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەیەک بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ وەفدى دانوستانى هەردوولا لە رێگەی نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە کار لەسەر رێککەوتن لەسەر ئەجێندای دانوستاندنەکان دەکەن، دواتر وەفدەکانى هەردوو وڵات دەچنە نێو گفتوگۆی رووبەڕوو و راستەوخۆ دادەنیشن.
لە خولەکانى پێشووی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە ناڕاستەوخۆ و لە رێگەی نێوەندگیرە عومانییەکانەوە دانوستانەکان بەڕێوەدەچوون.
بوون، هەرچەندە لە کاتی دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی بەهاری رابردوودا چەند پەیوەندییەکی راستەوخۆ هەبووە.
لە لایەکی دیکەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا و ئەندامی تیمی دانوستاندنکاری ئەو وڵاتە، پێشتر پەیوەندیی راستەوخۆی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هەبووە.
ئەم کۆبوونەوانەی ئیسلامئاباد لە کاتێکدایە، ماوەى چوار رۆژە ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕاگەیەندراوە، ئەو ئاگربەستەش دوای 40 رۆژ پێکدادان و جەنگ لە نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هاتە ئاراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە