10/04/2026 249 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەگەر جەنگ دەست پێ بكاتەوە گەرووی بابولمەندەبیش دادەخرێت

پەیام 

بەپرسێكی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ حووسییەكان ڕێككەوتوون ئەگەر ئەمریكا و ئیسرائیل جەنگ دەست پێ بكەنەوە، گەرووی بابولمەندەبیش دادەخەن، كە ڕێڕەوێكی گرنگی ئاویی جیهانە دوای گەرووی هورمز.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی "تەسنیم"، محەمەد جەواد عەلی ئەكبەری، پێشنوێژی هەینیی تاران، لە وتاری ئەمڕۆیدا ئاشكرایكرد، تاران زانیاریی وردی لایە كە سەرەڕای هەوڵەكان بۆ گفتوگۆی ئاشتی،  ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی دەیانەوێت پەرە بە هێرشە سەربازییەكانیان بدەن و جەنگەكە درێژە پێ بدەن. هەر بۆیە حكومەتی تاران خەریكی گفتوگۆیە لەگەڵ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسی بۆ داخستنی گەرووی بابولمەندەب. 

ئەكبەری جەختی لەوە كردەوە، ئەگەر هێرشەكان بۆ سەر ئێران بەردەوام بن، تاران ململانێیەكان دەگۆڕێت بۆ شەڕێكی ئابووریی نێودەوڵەتی. ڕاشیگەیاند: داخستنی ڕێڕەوی بابولمەندەب وەك وەڵامێك دەبێت بۆ هەژموونی ئەمریكا، چونكە ئەم گەرووە لە ئێستادا وەك جێگرەوەی گەرووی هورمز بەكاردەهێنرێت و، داخستنی، تەواوی بازاڕەكانی جیهان تووشی شۆكێكی گەورە دەكات. 

وتاربێژی نوێژی هەینیی تاران ئاماژەی بەوە دا، پلانی پێویست بۆ ئەم هەنگاوە ئامادە كراوە و ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕاسپاردەكانی خامنەییدایە بۆ فراوانكردنی جەنگەكە لە ناوچەكەدا. ڕاشیگەیاند: ئەم ستراتیژە نوێیە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو فشارە سەربازییانەیە كە لەلایەن داگیركەرانەوە دەخرێتە سەر ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی ئەمریكا و ئێران گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە هاوكێشە سەربازییەكاندا دروستكرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران نزیکەى دوو ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز وەردەگرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

سەرەتا