1 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە ئەمریکا و ئێران دەکات بە جددى کار بۆ ڕێککەوتن بکەن
پەیام
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە ئەمریکا و ئێران کرد، هەوڵێکی راستەقینە بدەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ ململانێکان بکەن.
ئەمڕۆ دانوستانی هەردوو وەفدى ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەستپێدەکات، ستیفان دوجاریک، وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە پێویستى دەزانێت ئەمریکا و ئێران گفتوگۆکانی پاکستان وەک دەرفەتێک بەکاربهێنن بۆ مامەڵەکردن بە نیازپاکی، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی هەمیشەیی و گشتگیر، کە ئامانج لێی هێورکردنەوەی گرژییەکان و رێگریکردن بێت لە گەڕانەوە بۆ کردەوە دوژمنکارییەکان.
وەفدى ئەمریکا لەلایەن جەی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لە بەرامبەردا محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە