1 کاتژمێر پێش ئێستا
177 جار خوێنراوەتەوە
مۆڵەتە 10 رۆژییەکە کۆتایی هات و پارتى و یەکێتى لەسەر کاندیدێک ڕێکنەکەوتن
پەیام
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار كۆدەبێتەوە ئەو مۆڵەتە 10 رۆژییەى پەرلەمانى عێراقیش کۆتاییهات کە بە پارتى و یەکێتى درابوو، تاوەکو لەسەر کاندیدێکى هاوبەرش بۆ پۆستى سەرۆککۆمار ڕێکبکەون، بەڵام تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.
پارتى و یەکێتى بە کاندیدى جیا بەشدارن و یەکێتی نزار ئامێدی و پارتی فوئاد حوسێنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کردووە و هەردوولا بە جیا دەچنە کێبڕکێی ناو هۆڵی پەرلەمانەوە.
تائێستا پارتى بڕیارى نەداوە بەشداریی کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ بکات و ئەگەرى هەیە بایکۆتى بکات، بەڵام یەكێتی و لایەنە كوردییەكانی دیكە ڕایانگەیاندووە کە بەشداریی کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان دەبن.
رهوتی ههڵوێست و یهكگرتووی ئیسلامی و كۆمهڵی دادگهریش ڕایانگەیاندووە، بهشداری دانیشتنی پهرلهمانى عێراق دهكهن و دەنگ بە موسهننا ئهمین کە كاندیدیانه دەدەن.
بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماری عێڕاق پێویستە دوو لەسەر سێی ئەندامان كە دەكاتە 220 ئەندام لە كۆی 329ی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەی دانیشتنەكە بن، ئەمەش ئەگەری ئەنجامدانی دانیشتنەكە بە لاوازیی دەهێڵێتەوە.
رۆژى 11ى 11ى 2025 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، دواى 5 مانگ لە هەڵبژاردن تائێستا نەتوانراوە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق هەڵبژێردرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە