18 خولەک پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
زەیدی: ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی عێراق دەگرین لە سەرانسەری وڵاتدا
پەیام
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لە دەستراگەیشتنی هێزە چەکدارەکان بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا بۆ ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەکاتەوە.
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز کرد و هەردوولا تاوتوێی دۆخی ناوخۆ و دەرەوە و پەرەپێدانی هێزە چەکدارەکانیان کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی عەلی زەیدی لەم دیدارەدا، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی عێراق لە سەرانسەری وڵاتدا کرایەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە، فالح فەیاز بەسەردانێک گەیشتبووە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، و سەرۆکوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کۆبووەوە، و بەگوێرەی سەرچاوە نافەرمییەکان، پەیامی سەرۆکوەزیرانی عێراقی سەبارەت بە ڕێگریلێکردنی قاچاغچییەتیی نەوت، دەروازە سنوورییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر گەیاندووەتە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە