14 خولەک پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە
پهیام
هەوڵەکانی دۆناڵد ترهمپ، بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کیم جۆنگ ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە کاتی دوایین گەشتی ئاسیاییدا، شکستی هێناوە و پیۆنیانگ ئامادەنیە وەڵامی ترهمپ بداتەوە
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، هەردوو لایەن ئەگەری دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان تاوتوێ کردووە، بەڵام کیم ئامادە نەبووە چەکخانە ناوکییەکەی واز لێ بهێنێت، لە کاتێکدا واشنتن داوای سنووردارکردنی تاقیکردنەوە ناوکی و مووشەکییەکانی کۆریای باکوور دەکات.
ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت جۆرناڵ» ئاشکرای کردووە کە ترهمپ ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی هێڵە تەلەفۆنی و کەناڵەکانی پەیوەندییە ناسراوەکانەوە هەوڵی پەیوەندیکردنی بە کیم داوە، بەڵام کەس وەڵامی نەداوەتەوە؛ دواتریش نامەیەکی بۆ ناردووە، بەڵام گەیاندنی نامەکە بە کیم کێشەی لێکەوتووەتەوە.
بەرپرسانی کۆشکی سپی پلانێکیان داناوە کە گرووپێک لە دەرەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆریای باکوور لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانهاتن چاوەڕێ بکەن و نامەکە بە دیپلۆماتێکی کۆریای باکوور بدەن؛ بەڵام ئەو دیپلۆماتکارە نامەکەی نەخوێندۆتەوە لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا نامەکەی خستووەتە بەردەم نوێنەرێکی ئەمریکا.
لەماوەی دەورەی یەکەمی سەرۆکایەتی ترهمپدا، هەردوو سەرۆک سێ جار یەکتریان بینیوە و لەناوبردنی چەکە ناوکییەکان بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکانیان بووە، بەپێی سەرچاوەکان، چەکخانە ناوکییەکەی کیم کە ٤٢ ساڵە دەستی پێ کردووە، لە دوایین دیداری لەگەڵ ترهمپ لە ساڵی ٢٠١٩ەوە، لە نزیکەی ٢٠ تا ٣٠ کڵاوەی ناوکییەوە گەیشتووەتە نزیکەی ٦٠ کڵاوەی ناوکی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە