38 خولەک پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
عهراقچی: حهوت مهرجهكهمان پێوهر و بنهمایه بۆ ڕێكهوتن و كردنهوهی هورمز
پهیام
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هیوای خواست گەمارۆی سهر ئێران کۆتایی پێ بێت، هاوکات کردنەوەی گەرووی هورمز و گەڕانەوە بۆ دانوستانی بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی تاران و بەڵێنەکانی واشنتنەوە بەستەوە.
عەراقچی ئومێدی دەربڕی کە لە ڕێگەی ڕێڕەوی دیپلۆماسییەوە کۆتایی بە گەمارۆکە بهێنرێت، داواشی کرد دەرفەتی سەرکەوتن بە هەوڵی نێوەندگیرانی نێوان تاران و واشنتن بدرێت.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە کردنەوەی دووبارەی گەرووی هورمز و گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان بەندن بە جێبەجێکردنی حەوت مەرجەکەی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە، هەروەها پابەندبوونی بە بەڵێنەکانی پێشووی کە دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا، واژۆی کردوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە