25 خولەک پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
مهكسیك.. به هاوكاری ئهمریكا بازرگانێكی گهورهی مادده هۆشبهرهكان دهستگیر كرا
هێزە تایبەتەکانی مەکسیک فاوستو ئیسیدرۆ میسا، ناسراو بە «ئێل چابۆ ئیسیدرۆ»، بە هاوکاری هەواڵگری ئەمریکا لە پارێزگای سینالوا دەستگیر کرد.
بەپێی وەزارەتی بەرگری مەکسیک، ئۆپەراسیۆنەکە شەوی هەینی بە هاوکاری هێزەکانی سوپا و پاسەوانی نیشتمانی و هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری ئەمریکا و مەکسیک ئەنجام دراوە؛ فاوستو ئیسیدرۆ میسا، ناسراو بە «ئێل چابۆ ئیسیدرۆ "لەگەڵ دوو سەرکردەی تری باندەکە، لەوانە جێگری سەرکردە و بەرپرسی دارایی، دەستگیر کراون.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا حەوت گومانلێکراو کوژراون و هەشت کەسیش دەستگیر کراون، هێرشەکە لەگەڵ پێکدادانی چەکداری و دانانی بەربەستی سووتاو لەسەر ڕێگاکان هاوکات بووە و دەستگیرکراوەکان بە فڕۆکە گوازراونەتە مێکسیکۆ سیتی.
گومان دەکرێت ئیسیدرۆ سەرکردایەتی باندی «بێلتران لێڤا» کە هاوپەیمانی یەکێک لە دوو لایەنە ڕکابەرەکانی ناو کارتێلی سینالوا یان لەگەڵ گروپی" لۆس مایۆرس"ی سەر بە کارتێلی سینالۆا هەیە.
ناوبراو ناوی لە لیستی دە گەورە داواکراوان ئێف بی ئای دانراوە و پێشتر پاداشتی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاری لەبارەی شوێنی هەڵگرتبوو.
دەزگای دژە ماددە هۆشبەرەکانی ئەمریکاش دەستگیرکردنەکەی بە سەرکەوتنێکی گرنگ لە دژی تۆڕێکی تاوانکاری لە مەکسیک وەسف کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە