25 خولەک پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. سوتهمهنی كهمی كردووه و دوو ڕۆژ جارێك دوو كاتژمێر كارهبا دهبڕدرێت
پهیام
ئێران بەهۆی کێشەی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە، لە ئەمڕۆوە بەپیێی خشتەیەک بڕینی کارەبا بۆ بەکارهێنەرانی ماڵو بازرگانی ڕۆژانە جێبەجێ دەکات.
محەممەد ئیلاهداد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانی کارەبای ئێران «توانیر»، لە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکە ڕایگەیاندووە کە لەمەوبەدوا بڕینی کارەبا جێبەجێ دەکرێت بەڵام ماوەکەی هێشتا بە شێوەیەکی کۆتایی دیاری نەکراوە و بەپێی ئیلاهداد نەخشەڕێگایەکی پلاندانراو دەبێت، وتیشی: ئەگەری هەیە کارەبا هەر دوو ڕۆژ جارێک بۆ دوو کاتژمێر، یان زۆرترین تا دوو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ببڕدرێت.
ئیلاهداد ئەوەشی ڕوونکردەوە کە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا لە مانگەکانی داهاتوودا قورستر دەبێت، بەوپێیەی زیانەکانی جەنگ نزیکەی ٢٣٠ ملیۆن مەتر سێجا لە توانای بەرهەمهێنانی گازی وڵاتەکەی کەم کردووەتەوە؛ هەرچەندە بەشێک لە زیانەکان قەرەبوو کراونەتەوە، بەرهەمهێنانی گاز هێشتا لە ئاستی ساڵی ڕابردوو کەمترە. کاتی بڕینی کارەباش لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی «کەهرەباتی»، ئەپڵیکەیشنی «نەعەم» یان نامەی کورتەوە بە بەکارهێنەران ڕادەگەیەنرێت.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دەدرێت کە ئێران یەکێکە لە و سەرچاوەکانی گاز و نەوت لە جیهان، بەڵام تۆڕی کارەبای وڵاتەکە بەهۆی کەمی وەبەرهێنان لە ژێرخانەکەی و ئابڵوقە و سزاکانی ئەورووپاوە لەماوەی چەند دەیدا، ڕووبەڕووی کێشەی دابینکردنی وزە بووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە