12 خولەک پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
سهرهڕای مهترسییهكان له هورمز؛ نرخی نهوت ڕوو له دابهزینه
پهیام
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە هۆی زۆریی خستنەڕوو و سەرەڕای مەترسییەکانی گەرووی هورمز، بۆ نزیک نزمترین ئاستی سێ مانگی ڕابردوو دابەزی.
ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە نیگەرانی هـەیە لەبارەی زۆریی بڕی خستنەڕوو و ئەگەری دروستبوونی زیادەی نەوت لە بازاڕدا، ئەوەش سەرەڕای بەردەوامبوونی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە جموجۆڵی گواستنەوەی دەریایی بە گەرووی هورمزدا دەکەن.
تا کاتژمێر ٠١:٤٧ نرخی گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت ٤٠ سەنت، واتە بە ڕێژەی ٠,٤٥% دابەزی و گەیشتە ٨٨,٩٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش دوای ئەوەی دووشەممە لە کاتی یەکلاکردنەوەی مامەڵەکاندا نزمترین ئاستی لە دوای ٣١ـی ئابی ڕابردووەوە تۆمار کردبوو.
هاوکات نرخی گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی ناوەندی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٢٣ سەنت، واتە بە ڕێژەی ٠,٢٩% دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە ٧٩,٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە کاتێکی پێشتری دانیشتنەکەدا گەیشتبووە نزمترین ئاستی خۆی لە دوای ٢٦ـی ئابی ڕابردووەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە