43 خولەک پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی پەیوەندییە گشتیەکانی عێراق: ١٨ سۆندەی بە قاچاخبردنی نەوت لە نەینەوا ئاشکرا کراون

ڕاپۆرتی هەواڵگری: نەوتە قاچاخەکە لە ڕێگەی هەولێر و سلۆێمانیەوە نێردراوە بۆ ئێران و ئەفغانستان و تورکیا
لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی عێراقی ١٨ سۆندەی ئاشکراکردووە لە پارێزگای نەینەوا، کە بۆ تێکردنی نەوت لە بارهەڵگرەکان و بەقاچاخبردنی بەکاردەهێنرێن. 
لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی عێراقی ئاشکرای کردووە کە ١٨ سۆندە لە کێڵگەی سەفیە لە باکووری ڕەبیعە لە پارێزگای نەینەوا دەستنیشان کراون، کە بۆ تێکردنی نەوت لە بارهەڵگرەکان و بەقاچاخبردنی بەکار دەهێنرێن. هاوکات ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی حکومی بوونی تۆڕ و ڕێڕەوی بەقاچاخبردنی نەوتی لە کەرکووک و سلێمانییەوە بۆ ئێران و ئەفغانستان تورکیا، دەرخستووە. 
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی دەستەی پەیوەندییە گشتییەکان و پەیوەندیی حکومی لە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ڕایگەیاند سۆندەکان لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە پرۆسەکانی بەقاچاخبردنی نەوت لە کێڵگەکەوە دەستنیشان کراون. 
بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، نەوتەکە لە کەرکووک و سلێمانییەوە لە ڕێگەی هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئێران، لەوێ دەپاڵێورێت و لەگەڵ بەرهەمە نەوتییە ئێرانییەکاندا تێکەڵ دەکرێت، پاشان دەگوازرێتەوە بۆ ئەفغانستان و وەک بەرهەمێکی عێراقی بەبازاڕ دەکرێت، بە سوودوەرگرتن لە خواستی بەرزی سەر سووتەمەنی لەوێ. 
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە شێوەیەکی فەرمی نەوتەکە دەردەهێنێت. جگەلەوەش بەشێک نەوتەکە لە ڕێگەی ناوچەی فیشخابوورەوە بە نایاسایی بەرەو تورکیا دەگوازرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    دەستەی پەیوەندییە گشتیەکانی عێراق: ١٨ سۆندەی بە قاچاخبردنی نەوت لە نەینەوا ئاشکرا کراون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەرتییەکەی عێراق کۆدەبنەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی مەدا: هێشتا میلیشیاكان لە جورفولسەخر ماون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی باڵای دادوەری: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین پابەندی دەستوور بن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: مەرجەعییەتمان دەستوور و یاسایە و بەرژەوەندیی باڵای عێراق پێوەرە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و میسر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوانیان ڕێكه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی عێراقی بەرەو میسر بەجێهێشت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی عێراق دەگرین لە سەرانسەری وڵاتدا

سەرەتا