17 خولەک پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
وهزیری نهوت: سهرپێچی لهو كێڵگه نهوتییانهدا ههیه كه حكومهتی ههرێم دهستی بهسهردا گرتووه
پهیام
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، سەرپێچی لەو کێڵگانەدا هەیە کە خاوەندارێتییان بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور دەگەڕێتەوە و بە وتەی ئەو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەردا گرتوون.
باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ئاشکرای کرد، چەند لیژنەیەکی بـاڵای بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی قاچاخچێتی پێکهێناوە و لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمان دەکرێت.
وەزیری نەوت جەختیشی کردەوە کە وەزارەتەکەی سوورە لەسەر کۆنترۆڵکردنی ئەم دۆسیەیە و سزادانی تەواوی کەمتەرخەمان بەبێ جیاوازیی هیچ ناونیشانێکی وەزیفی.
سەبارەت بە قاچاخچێتی لە ناوچەکانی باکوور، خزەیر ڕایگەیاند ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام دراوە و ڕاسپاردەی لێ دەکەوێتەوە. ئەوەشی خستە ڕوو کە سەرپێچی لەو کێڵگانەدا هەیە کە خاوەندارێتییان بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور دەگەڕێتەوە و بە وتەی ئەو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەردا گرتوون.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە وەزارەتەکەی بڕوای وایە دەبێت بەڕێوەبردنی ئەو کێڵگانە فیدراڵی بێت و لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە سەرپەرشتی بکرێن، هاوشێوەی ئەو کێڵگانەی لە ناوەڕاست و باشوور بەڕێوەیان دەبات. هەروەها ئاشکرای کرد کە سەرۆکی حکوومەت ئاراستەیەکی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان و بەهێزکردنی کۆنترۆڵ بەسەر دەروازە دەرەکییەکاندا، ئەویش لە ڕێگەی سپاردنی بەرپرسیارێتیی کۆنترۆڵکردنیان بە سوپای عێراق لە باکوورەوە تا باشوور.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە