6 رۆژ پێش ئێستا 302 جار خوێنراوەتەوە

دوای سەدەیەك توركمان گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی یەكەمی كەركووك

پەیام 

ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركووك دەستی لەكار كێشایەوە و محەمەد سەمعان پارێزگاری نوێ لە پێكهاتەی توركمان هەڵبژێردرا.

محەمەد سەمعان لە یەكەم لێدوانیدا وەك پارێزگاری نوێی كەركووك ڕایگەیاند، كە كۆتاییان بە حەسرەتێكی 100 ساڵە هێناوە وەك توركمانێك کە پارێزگاری كەركووكە، بەڵام تەنیا بۆ یەك نەتەوە كار ناكات و بڕیارەكان بە ڕاوێژ دەردەكات.

پارێزگاری نوێی كەركووك جەختی لە چارەسەری قەیرانی سووتەمەنی، زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا و وەرگرتنی پشكی پترۆدۆلار كردەوە.

پارێزگاری نوێی كەركووك دەستبەكاربوونی خۆی وەك قۆناغێكی مێژوویی ڕاگەیاند، كە تێیدا جەخت لەسەر بنەمای هاوبەشی ڕاستەقینە لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كورد، عەرەب، توركمان و مەسیحی دەكاتەوە.

لە وتارێكیدا پارێزگاری نوێی شارەكە ئاماژەی بەوە دا، كەركووك موڵكی هەمووانە و گۆڕانكاری لە بەرپرسانی پارێزگاكە لە ئیدارەی ناوخۆیدا ڕەنگدانەوەی باوەڕبوونە بە پێكەوەژیان، بە ئامانجی سەقامگیری و گەشەپێدانی زیاتری پارێزگاكە لە داهاتوودا.

پارێزگاری نوێ‌ ڕایشیگەیاند: كارنامەی قۆناغی داهاتوو جەخت لە چارەسەركردنی خێرای قەیرانی سووتەمەنی و زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا دەكاتەوە، ئەوەش لەرێگەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و دابینكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران و پەرەپێدانی كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە دەبێت، تاوەكو هەلی كار بۆ گەنجان بڕەخسێنرێت و ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەكان بۆ هاوڵاتییان بەرز بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەیاننامەی (تۆڕی میدیایی کۆمەڵ) بە بۆنەی 128 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. دژی بێڕێزیكردن به‌ مزگه‌وت سكاڵا تۆمار كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لافاو 11 پردى لە قەزای سیدەكان تێکدا و دەیان گوندیش ڕێگەی هاتووچۆیان بڕاوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكانی دانەمەزراو نۆ مانگە بەسەر دەرچوونیان تێپەڕیوە و تائێستا دانەمەزراون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شەوی هەینی تیروپشك بۆ سەركەوتووانی تاقیكردنەوەی پرۆژەی چرای بەخشین دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیارانی شارەزوور داواكارن هەمان مافی جووتیارانی عێراقیان پێ بدرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بە هەورەبروسکە شوانێک لە سەیدسادق گیانى لەدەستدا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێک: پێم وانییە پێشنیازەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ پەسەندبکرێت

سەرەتا