2 کاتژمێر پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

شکستی گفتوگۆکانی ئاشتی نرخی نەوتی بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەک بە بەرزی هێشتەوە

بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران و داخستنی گەرووی هورمز، نرخی نەوت بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەک بەرزبووەوە و خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی ١٠٣ دۆلار، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بنبەستبوونی گفتوگۆکانی ئاشتی. 
نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک خاوی برێنت گەیشتە ١٠٢ دۆلار و خاوی تەکساسیش بۆ ٩٣. ٩٣ دۆلار بەرزبووەوە. ئەم هەڵکشانە دوای ئەوە دێت کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا نرخەکان بە ڕێژەی ١٣٪ زیادیان کردووە، ئەوەش بەهۆی شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا. 
بارودۆخی گەرووی هورمز وەک هۆکاری سەرەکیی ناجێگیریی بازاڕەکان دەردەکەوێت، کە بەهۆی گەمارۆ دەریایییەکانی ئەمریکا و ئاڵۆزییە سەربازییەکانەوە، جووڵەی کەشتیوانی تێیدا پەکیکەوتووە. بەرپرسانی ئێرانی جەخت لەوە دەکەنەوە کە گەمارۆکان ڕێگرن لەبەردەم دیپلۆماسی، لە کاتێکدا لایەنی ئەمریکی چاوەڕوانی پێشنیازی نوێ لە تاران دەکات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە. 
شارەزایانی بواری وزە ئاماژە بەوە دەدەن کە بەردەوامیی پەککەوتنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی ئەو گەرووە ستراتیژییەوە، فشارەکان لەسەر نرخ زیاتر دەکات. لە بەرانبەردا، بازاڕەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی خستنەڕوو، چاویان لە ئاستی کۆگاکان و هەناردەی ئەمریکایە کە لەم ماوەیەدا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    شکستی گفتوگۆکانی ئاشتی نرخی نەوتی بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەک بە بەرزی هێشتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: سیاسه‌تی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر به‌ غازی ڕووسی كیشوه‌ره‌كه‌ تووشی قه‌یران ده‌كات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی قەیرانی سووتەمەنی فڕۆکە، لوفتهانزا ٢٠ هەزار گەشتی هەڵدەوەشێنێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: لە دەستپێکى گەمارۆکانەوە ڕێگریمان لە ٣١ کەشتى کردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ گه‌رووی هورمز هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی دیكه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوه‌ندی: دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی به‌ حاجییان ده‌درێت

سەرەتا