2 کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا: سیاسه‌تی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر به‌ غازی ڕووسی كیشوه‌ره‌كه‌ تووشی قه‌یران ده‌كات

مۆسکۆ ڕایگەیاند، ئەورووپا بەهۆی دەستبەرداربوون لە وزەی ڕووسیا و قەیرانی گەرووی هورمزەوە تووشی تەنگژەیەکی ئابووریی سەخت بووە و ڕێکارەکانی دەستپێوەگرتنی یەکێتییەکەش هێندەی دیکە دۆخەکە ئاڵۆز دەکەن. 
ئەلێکساندەر گروشکۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی به‌وه‌ کرد کە ئەورووپا بە ڕەت کردنەوەی وزەی ڕووسیا خۆی خستووەتە ناو گێژاوێکی گەورەوە. ناوبراو پێشبینی دەکات قەیرانی کەنداو و داخستنی گه‌رووی هورمز کێشە ئابووری و وزەییەکانی یەکێتیی ئەورووپا قووڵتر بکاتەوە و وابەستەیییان بە سووتەمەنیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر بکات. 
گروشکۆ ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی کۆمیسیۆنی ئەورووپا گرت و ڕایگەیاند تاکە چارەسەری ئەوان بریتییە لە "سیاسەتی توندی دەستپێوەگرتن". ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرپرسانی یەکێتییەکە داوایان لە هاووڵاتییان کردووە کارەبا و سووتەمەنی پاشەکەوت بکەن، کارەکانیان بۆ شێوازی "ئۆنلاین" بگۆڕن و کەمتر ئۆتۆمبێل و فڕۆکە بەکاربهێنن. 
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە یەکێتیی ئەورووپا خشتەیەکی کاتیی بۆ قەدەغەکردنی گازی ڕووسیا داناوە؛ بە شێوەیەک کە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦وە هاوردەکردنی گازی شل LNG لە گرێبەستە کورتخایەنەکاندا قەدەغە دەکرێت، هەروەها لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵدا هاوردەکردنی گاز لە ڕێگەی بۆرییەوە دەوەستێنرێت. 
هاوکات، دان یۆرگنسن، کۆمیساری وزەی یەکێتیی ئەورووپا هۆشداریی داوە کە کەرتی فڕۆکەوانیی کیشوەرەکە لەبەردەم مەترسیی کەمیی سووتەمەنیدایە و ئەگەری هەیە لە ماوەی پێنج بۆ شەش هەفتەی داهاتوودا ئەم قەیرانە بە ڕوونی دەربکەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    شکستی گفتوگۆکانی ئاشتی نرخی نەوتی بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەک بە بەرزی هێشتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: سیاسه‌تی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر به‌ غازی ڕووسی كیشوه‌ره‌كه‌ تووشی قه‌یران ده‌كات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی قەیرانی سووتەمەنی فڕۆکە، لوفتهانزا ٢٠ هەزار گەشتی هەڵدەوەشێنێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: لە دەستپێکى گەمارۆکانەوە ڕێگریمان لە ٣١ کەشتى کردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ گه‌رووی هورمز هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی دیكه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوه‌ندی: دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی به‌ حاجییان ده‌درێت

سەرەتا