1 کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: چین لە پشت پەردەوە بەشدارە لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا

په‌یام
چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە ناوچەکە قسەیان بۆ ڕۆژنامەی " Israel Hayom " کردووە و تیایدا ئاماژەیان بەوەداوە کە چین لە پشت پەردەوە بەشدارە لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا. 
بە وتەی سەرچاوەکان، چین ھۆشداری داوە، لەوەی ئەگەر گەمارۆدانی گەرووی ھورمز بەردەوام بێت، ئەوە گەڕان بەدوای سەرچاوەی جێگرەوەی نەوت و غازدا فراوانتر دەکات و ئەگەری ھەیە ڕێککەوتننامەی ھاوبەشی ستراتیژیی گشتگیر لەگەڵ ئێراندا ھەڵپەسێردرێت. 
وەک سەرچاوەکان باسیان کردووە، چین ھۆشداری داوەتە سەرکردەکانی ئێران لە دەرەنجامەکانی گەیشتن بە رێککەوتنێک کە ڕێگە بە ئەمریکییەکان بدات کە ھەنگاو بە ئاراستەی کەرتی نەوتی ئێراندا بنێت. 
ھەروەھا ڕۆژنامەکە لە سەرچاوەکانەوە بانگەشەی ئەوەی کردووە چین لەو پێشنازە نیگەرانە کە ئێران پێش جەنگ پێشکەشی ئەمریکا کردووە و تیایدا ڕیگا بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەدات بچنە ناو کەرتی نەوت لە ئێران لە بەرانبەر بەدەستھێنانی قازانجێکی زۆر. 
سەرچاوەکان بۆ ڕۆژنامەکە ئاشکراشیان کردووە کە لەم چەند ھەفتەیەی دواییدا، ئەم پێشنیازە خراوەتە سەر مێزی دانوستان و لەبەرانبەر ئەوەدا ئێرانییەکان داوایان کردووە کە پارە بلۆککراوەکانیان لە دەرەوە بۆ بگەرێتەوە و سزاکانی سەر وڵاتەکەشیان ھەڵبگرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: چین لە پشت پەردەوە بەشدارە لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سێداره‌ درا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکى لوبنان: بە ئامانجگرتنی رۆژنامەنووسان تاوانە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان... بەهۆى جەنگەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس کوژراون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: واده‌ی زیاتر به‌ ئێران نادرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن: به‌شدار ده‌بین له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی لوبنان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و فشاردا دانوستان ناكه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبەینێ گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکانى ئێران دەست پێ دەکەنەوە

سەرەتا