2 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا.. ئهمڕۆ گهڕێكی دیكهی دانوستان بهڕێوهدهچێت
پهیام
ئەمڕۆ خولی دووەمی دانوستانەکانی لوبنان و ئیسرائیل بە چاودێریی واشنتن بەڕێوەدەچێت؛ بەیروت هەوڵی درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ مانگێکی دیکە دەدات و ئیسرائیلیش داوای هاوکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حزبوڵڵا دەکات.
بڕیارە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی واشنتن، خولێکی نوێی گفتوگۆکان لە نێوان شاندی لوبنان و ئیسرائیل دەست پێ بکات. لەم کۆبوونەوەیەدا مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و باڵیۆزانی هەردوو وڵات لە واشنتن، لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمریکا لە بەیروت و تەلئەبیب ئامادە دەبن.
سەرچاوە فەرمییەکانی لوبنان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەیروت داوای درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێکی دیکە دەکات، کە بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواو بێت. هەروەها لوبنان داوا دەکات ئیسرائیل کۆتایی بە وێرانکاری لەو ناوچانە بهێنێت کە سوپاکەی تێیدا جێگیرە و پابەندی تەواوی ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ بێت.
لەلایەکی دیکەوە، تەلئەبیب بانگەشەی ئەوە دەکات کە هیچ ناکۆکییەکی جدی لەگەڵ لوبنان نییە و داوای هاوکاری لەو وڵاتە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی حزبوڵڵا. ئەمە لە کاتێکدایە کە حزبوڵڵا بە توندی دژی ئەم دانوستانانەیە و هەردوولا یەکتری بە پێشێلکردنی ئاگربەستە دە ڕۆژییەکەی دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبار دەکەن.
ئەم جووڵە دیپلۆماسییانە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی و ڕێگری لە گەڕانەوەی دانیشتووانی گوندە سنوورییەکان دەکات، لە بەرانبەردا حزبوڵڵا ڕایدەگەیەنێت کە وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل، هێرش دەکاتە سەر سوپای ئەو وڵاتە لەناو خاکی لوبنان و باکووری ئیسرائیلدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە