1 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
سبهینێ چوارچێوهی ههماههنگی بۆ یهكلایی كردنهوهی كاندیدی سهرۆكوهزیران كۆ دهبێتهوه
پهیام
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریدا کۆبوونەوەی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران بۆ سبهینێ دوابخات، ئەمەش لەپێناو ڕەخساندنی کاتی زیاتر بۆ گفتوگۆ و پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان پێش کۆتاییهاتنی مۆڵەتی دیاریکراو.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویكردهوه کە کۆبوونەوەی یهكلایی كهرهوه بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سبهینێ دواخراوە. ئامانج لەم هەنگاوە دروستکردنی کەشێکی گونجاوترە بۆ لێکتێگەیشتن و گەیشتن بە ئەنجامێکی کۆتایی لە چوارچێوەی ئەو وادە یاساییانەی لە دەستووردا دیاریکراون.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی چوارچێوە لە دوو کۆبوونەوەی پێشوویاندا لە ڕۆژانی شەممە و دووشەممەی ڕابردوو، نەیانتوانی لەسەر ناوێکی دیاریکراو ڕێبکەون. دۆسیەی پێکهێنانی حکومەت ئێستا لە قۆناغێکی هەستیاردایە؛ بەتایبەت دوای هەڵبژاردنی نزار ئامێدی بە سەرۆککۆمار، کە بەپێی دەستوور دەبێت تا ٢٦ی ئەم مانگە گەورەترین کوتلە کاندیدی خۆی پێشکەش بکات، ئەگەرنا پرۆسە سیاسییەکە دووچاری بنبەست دەبێتەوە.
لە ناوەندە سیاسییەکانیشەوە باس لەوە دەکرێت کە ململانێیەکی توند لەسەر پۆستەکە هەیە. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، ئیحسان عەوادی وەک کاندید پێشنیاز کردووە، لە بەرانبەردا ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی، باسم بەدری-یان وەک کاندیدی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کاندید کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە