2 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
ئەگەرى دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێران نرخی نەوت دادەبەزێنێت
پەیام
بەهۆی چاوەڕوانییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و ئێران نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانییدا بۆ خوار 100 دۆلار دابەزی.
ڕۆژی هەینی نرخی نەوت بە ڕێژەی 2% دابەزی و نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 98 دۆلار، هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس بۆ 94 دۆلار نزم بووەوە.
ئەم دابەزینەی نرخ سەرەڕای ئەوەش دێت كە هێشتا دابینكردنی وزە بە هۆی گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەكانی سەر گەرووی هورمز بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە، زێڕ چوارەم هەفتەیە لەسەریەك بەرزبوونەوەی تۆمار كرد؛ نرخی زێڕ بۆ هەر ئۆنسەیەك بە ڕێژەی 0.1% بۆ چوار هەزار و 794 دۆلار و گرێبەستە دواخراوەكانی ئەمریكاش بۆ چوار هەزار و 816 دۆلار بەرز بوونەوە.
هاوكات هەر بە هۆی گەشبینی بە كۆتاییهاتنی شەڕی ئێران، دۆلار بۆ دووەم هەفتە دابەزی، یۆرۆ گەیشتە یەك پۆینت 17 دۆلار و پاوەندیش بە یەك پۆینت 35 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە