17/04/2026 259 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: لە ئامادەباشی تەواوداین بۆ وەڵامدانەوەى هەر پێشێلكارییەكی ئاگربەست

پەیام 

سوپای پاسدارانی ئێران لە بەرانبەر هەر پێشێلكارییەكی ئاگربەست هەڕەشەی وەڵامێكی وێرانكەر لە ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل دەكات.

 لە بەیاننامەیەكدا، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند كە هێزەكانی و سوپای وڵاتەكە لە ئامادەباشی تەواودان بۆ وەڵامدانەوەی هەر كارێكی دوژمنكارانە و شكاندنی ئاگربەست. 

سوپای پاسداران ڕایشیگەیاند: دوژمن بێهیوا بووە لە جێبەجێكردنی سیناریۆكانی هێرشی وشكانی و دەریایی، یان داگیركردنی دوورگەكانمان شكستی هێناوە.

هەروەها جەختی كردەوە، ئێران تۆڵەی قوربانییانی كەشتیی "دینا" دەكاتەوە كە لە چواری ئاداری ئەمساڵ لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەكاندا كرایە ئامانج.

هاوكات، فەرماندەی گشتی سوپای ئێران ڕایگەیاند، دەستیان لەسەر پەلەپیتكەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەك.

لە لایەكی دیكەوە، محەمەد باقرقالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، ئاماژەی بەوە كرد، تاران بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئاگربەستی نێوان قەوارەی ئیسرائیل و لوبنان دەكات.

لە ئێستادا ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی بە نێوەندگیری پاكستان لە ئارادایە كە مەبەست لێی خۆشكردنی ڕێگەیە بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگەی لە 28ی شوباتی ڕابردووەوە لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران دەستی پێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پشتگیری لە ئاشتیی گشتگیر لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    "وتووێژە ئەتۆمییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە قۆناغی كۆتاییدان"

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداری لە پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

سەرەتا