1 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
ئەگەرى ڕێککەوتنى ئەمریکا و ئێران نرخى نەوت زیاتر دادەبەزێنێت
پەیام
ئەگەرى ڕێککەوتنى ئەمریکا و ئێران نرخى نەوت زیاتر دادەبەزێنێت و لە ئێستادا نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت لەخوار 91 دۆلارەوەیە، لەکاتێکدا لە کاتى جەنگى سەر ئێران لە دوو هەفتەى ڕابردوودا بەرمیلێک نەوت لە سەرووى 100 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرا.
ئەمڕۆ شەممە 18ى 4ى 2026 نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەمشێوەیەى لاى خوارەوەیە:-
نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 90 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە 83 دۆلار و 85 سەنت دەفرۆشرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە