2 کاتژمێر پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی: سەرەڕاى ئاگربەست هێرشەکانى سەر هەرێم هەر بەردەوام بوون

پەیام 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێم  شەرمەزار دەکەین، سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، کەچی  هێرشەکانى سەر هەرێم هەر بەردەوام بوون.

مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا هەر بەردەوام بوون و بەهۆیانەوە پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

پێیشیوایە "بەردەوامبوونى هێرشەکان بۆ سەر هەرێم هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان".

سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووى هەرێم بە پێویستیشى دەزانێت حکومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی کردەیی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە.

لە رۆژى 8ى 4ى 2026 دواى 40 رۆژ بەردەوام بوون لە جەنگ ئاگربەستێکى دوو هەفتەیی لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕاگەیەندرا، بەڵام لەو کاتەشەوە هێرشەکان بۆ سەر هەرێمى کوردستان هەر بەردەوام بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەسرور بارزانی: سەرەڕاى ئاگربەست هێرشەکانى سەر هەرێم هەر بەردەوام بوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری كەركوك: ئاڵوگۆڕی پۆستەكان نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی پێكهاتەكان زامن دەكات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبی دیموكرات: هێرشەکانى ئەمڕۆ سێ شەهید و ژمارەیەك بریندارى لێکەوتووەتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبەرانبەر کردنەوەى گەرووى هورمز سەرۆکى ئەمریکا سوپاسى ئێران دەکات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێچیرڤان بارزانی ستایشى هەوڵەکانى ئەحمەد شەرع دەکات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش توركمان پۆستی پارێزگاری كەركووك دەدرێتە عەرەب

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    چالاکوانێکى ژنان: لەبەر دۆخى ئەمنى تەرمی غەزال نەبرایە مزگەوت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دەیەمین رۆژی ئاگربەستەکەی ئێران، ئاگربەستى لوبنان چووە بواری جێبەجێكردنەوە

سەرەتا