2 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگاری كەركوك: ئاڵوگۆڕی پۆستەكان نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی پێكهاتەكان زامن دەكات
پەیام
پارێزگاری نوێی كەركوك دەڵێت: بەرەی توركمانی خاوەنی بیرۆكەی دەستاودەستكردنی پۆستەكان بووە و كەركووكیش بە هۆی فرەپێكهاتەكەی ناتوانرێت تاكلایەنە بەڕێوە ببرێت.
محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری نوێی كەركووك لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: ئاڵوگۆڕی پۆستەكان نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی هەموو پێكهاتەكانی پارێزگاكە گرەنتی دەكات، چونكە كەركووك جیاوازە لەهەر شارێكی دیكەی عێراق و هەیكەلێكی سیاسی ناوازەی هەیە.
باسی لەوەش كرد پڕۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستەكان ئاسان نەبووە و بڕوایان بە پێویستی هەستكردنی هەمووان بۆ بەشداریی لە بەڕێوەبردن هەیە.
پارێزگاری كەركوك جەختی كردەوە لەوەی باشترین خزمەتگوزاریی پێشكەشی هەموو چینەكانی كۆمەڵگە دەكەن و بوونی پارێزگارێكی توركمانی لە كەركووك لە دوای نزیكەی 100 ساڵ پارێزگارێك دەبێت بۆ هەموو دانیشتووانی پارێزگاكە.
ڕۆژی پێنجشەممەی 16ى 4ى 2026، لەدوای پەسەندكردنی دەست لەكاركێشانەوەی ڕێبوار تەها پارێزگاری پێشوو لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، محەمەد سەمعان ئاغا وەك پارێزگاری نوێی كەركووك هەڵبژێردرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە