1 کاتژمێر پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: ترەمپ لە كاتژمێرێكدا حەوت درۆی كردووە
پەیام
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت: سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی یەك كاتژمێردا حەوت درۆی كردووە و درۆی كردووە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای كۆماری ئیسلامیی ئێران (پەڕلەمان) لە نووسراوێكیدا لە تۆڕی ئێكس هێرشی توندی كردە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و بە چەواشەكاریی بەئەنقەست لە مامەڵەكردن لە دۆسێ ئاڵۆزەكانی نێوان هەردوو وڵات تۆمەتباری كرد.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران نووسیویەتی: لە ماوەی كاتژمێرێكدا سەرۆكی ئەمریكا حەوت لێدوانی داوە، هەر حەوتیان درۆ بوون.
نووسیویشیەتی: گرتنەبەری سیاسەتی چەواشەكاری واشنتۆن بەرەو هێنانەدی هیچ سەركەوتنێك لە مەیدانی سەربازیی نابات و لە بەرەوپێشبردنی دانوستانەكانیش یارمەتیدەر نابێت.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران جەختی كردەوە "بەردەوامبوونی سیاسەتی گەمارۆ و سزاكان هیچ ئاسۆیەك لە ناوچەكە ناكاتەوە و ئەو جەنگە میدیاییەی واشنتۆن بەڕێوەی دەبات بۆ كاریگەری لە ئیرادەی گەلی ئێران، یاخود تێكدانی سەقامگیریەكەی سەركەوتوو نابێت".
ئەو ڕایشیگەیاند: تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا لەسەر بنەمای ئەو ڕێڕەوەی ئێران دیاریی كردووە دەبێت، داخستن و كردنەوەی گەرووەكەش گۆڕەپان دیاری دەكات، نەك لە ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە