2 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵه‌بانی: سه‌رۆككۆمار حه‌قی خۆمان بوو، هه‌موو شتێك به دڵی یه‌ك حزب نابێت
پەیام
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوەبەسەرچووى هه‌رێم و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌مزووانه له‌گه‌ڵ پارتی كۆببنه‌وه. ده‌شڵێت، هه‌موو شتێك نابێت به دڵی یه‌ك حزب بێت، سه‌رۆك كۆمار حه‌قی خۆمان بوو.
قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ 18ى 4ى 2026، له لێدوانێكدا بۆ میدیای یه‌كێتی وتی، سیاسەت بە رق و كینە ناكرێت، هەموو شتێك نابێ بە دڵی یەك حزب بێت، هەندێك جار رەنگە شت ڕووبدات بە دڵی یەكێتیی نییە، ئەمە ئەوە نییە كە یەعنی ئێمە ئەتۆرێین و بوغز ئەگرین و توڕە ئەبین.
وتیشى "سەرۆككۆمار حەقی خۆمان بوو، زۆر هەوڵماندا لەگەڵ پارتی بگەینە رێككەوتن و زۆر رێگامان پێشكەش كرد بۆ ئەوەی بگەینە میكانیزمێك لەبارەی چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بەوشێوەیە نەهاتەدی بۆیە پەرلەمانتاران لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیانداو كاك نزار سەرۆككۆمارە".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا قوباد تاڵه‌بانی وتی، هیچ بەرنامەیەک نییە بەمزوونە کۆبوونەوە لەگەڵ پارتى بکرێت.
بەبێ بەشداریی فراکسیۆنى پارتى، رۆژى 11ى 4ى 2026 دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەڕێوەچوو تێیدا بە دوو گەڕی هەڵبژاردن نزار ئامێدى كاندیدی یەكێتی توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆککۆمارى نوێى عێراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە