2 کاتژمێر پێش ئێستا
147 جار خوێنراوەتەوە
به بیانووی نهبوونی داهات ههموو پڕۆژهكانی سنووری سلێمانی، راگیراون
پەیام
عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێست له راگهیهندراوێكدا دەڵێت، "به بیانووی نهبوونی داهات ههموو پڕۆژهكانی سنووری سلێمانی، ١٠٠% راگیراون".
دەشڵێت، "چەندین پرۆژە ٨٠٪ ى تەواوبووە ڕاگیراوە، تەنانەت”نەسریەی” فەرمانگەکانی ئەو سنوورە ڕاگیراوە، گرفتی دەرمان و ئامێری تەندروستی هەیە لە نەخۆشخانەکان".
ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوەکەیە:-
ڕاگەیەندراو
بەبەهای (٤ ترلیۆن ٥٥٠ ملیار) دینار بڕیاری پرۆژە دراوە لە سنوری سلێمانی (ڕێگاوبان و بەنداو، پرد، گەیاندنی پرۆژەی ئاو… هتد) لە گەرمیانەوە بۆ هەڵەبجە و پێنجوێن و سلێمانی هەتا ڕاپەڕین و چەمچەماڵ و دەربەندیخان و سەیدسادق….. هەموو پرۆژەکانی سنوری سلێمانی ١٠٠٪ ڕاگیراون!
تەنانەت چەندین پرۆژە ٨٠٪ تەواوبووە ڕاگیراوە، تەنانەت”نەسریەی” فەرمانگەکانی ئەو سنوورە ڕاگیراوە، گرفتی دەرمان و ئامێری تەندروستی هەیە لە نەخۆشخانەکان.
بیانوو نەبوونی داهاتە.
بەپێی ڕێککەوتنێکی ١٢ ساڵ پێش ئێستا، پرۆژەو نەسریەو دەرمان و پاککردنەوە هەر سنورە لە داهاتی خۆیەتی..
پێشتر داهاتی سنوری سلێمانی( ١٥٠بۆ ١٦٠) ملیار دیناربوە! ئێستا دەڵێن: بەداهاتی کارەباشەوە مانگی پێشوو (٣٩ ملیار) دیناربوە!! بۆ بۆ!
ناکرێت داهاتی قاچاخچێتی لە باشماخ و پەرێزخان سێ هێندەی داهاتی فەرمی ئەو گومرگانە بێت بۆ خەڵک! ناکرێت داهاتی سەرانەی بازگەی حیزب زیاتر بێت لە داهاتی گومرگ و مرور!
خۆتان باوەڕ بەمە دەکەن داهاتی هاتوچۆو شارەوانی و گومرگ و باج و کارەبای ڕوناکی و دەیان ڕسومات (٣٩ ملیار) دینار بێت!
کەی ڕەوایە بەهای ملیارەها دۆلار زەویتان بردبێت بۆ خۆتان، بەڵام هەرچێ پرۆژەیە وەستابێت!
ئەمەی لێرە ڕودەدات، کارەساتە و تاڵانیە! نادادیە…
تکایە تۆمەت دروست مەکەن، ئەمە زیانگەیاندنە بە سلێمانی، ئەمە داڕوخاندنی ئەم شارە جوانەیە!
بەکڕینی میدیاو نوسەرو دانانی دەزگاو کەناڵ و خەرجکردنی ملیۆن دۆلار ئەم دۆخە خراپەی سلێمانی داناپۆشرێت!!
ئەوەی دڵسۆزی ئەم شارەبێت قسە دەکات و دەنگی بەرز دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە