20/04/2026 237 جار خوێنراوەتەوە

ڤیدیۆ؛ ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری ئێرانیدا گرت

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڤیدیۆی کۆنترۆڵکردنی کەشتیی بارهەڵگری ئێرانی "تۆسکا" ی لە دەریای عەرەب بڵاوکردەوە، کە دوای شەش کاتژمێر لە هۆشداریدان و ڕەت کردنەوەی فەرمانەکان، لە لایەن هێزە دەریایییەکانی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرا. 

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) گرتە ڤیدیۆیییەکانی پڕۆسەی دابەزینی ئاسمانیی هێزەکانی مارینزی بۆ سەر کەشتیی بارهەڵگری "تۆسکا" بڵاوکردەوە. پڕۆسەکە لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەکانی سەر کەشتیی جەنگیی "یو ئێس ئێس تریبولی" لە دەریای عەرەب ئەنجامدراوە، ئەمەش دوای ئەوەی به‌ وته‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا کەشتییەکە سەرپێچیی هۆشدارییەکانی هێزە دەریایییەکانی کردووە. 

بەپێی زانیارییەکان، کەشتیی جەنگیی "یو ئێس ئێس سبروانس" دوای شەش کاتژمێر لە هۆشداریدان، سیستەمی جووڵەی کەشتییەکەی پەکخستووە و ڕێگری لێ کردووە. پاشان هێزە ئەمریکییەکان لە ڕێگەی پەتەوە لە هێلیکۆپتەرەکانەوە دابەزیونەتە سەر پشتی کەشتییەکە کە ئاڵای ئێرانی پێوە بووە. 

لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند، کەشتییەکە هەوڵی شکاندنی ئەو گەمارۆ دەریایییەی داوە کە واشنتۆن بەسەر ئێرانیدا سەپاندووە. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە درێژیی کەشتییەکە ٩٠٠ پێ دەبێت و سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی بەردەوام، ئامادە نەبووە بوەستێت. 

هاوکات داتاکانی شوێنپێهەڵگرتنی کەشتیوانی ئاشکرایان کردووە، کەشتیی "تۆسکا" لە گەشتێکدا بووە لە مالیزیاوە بەرەو ئێران، بەڵام لە کاتی چوونە ناو ناوچە ئابوورییەکانی ئێران لە کەنداوی عومان، گۆڕانکاریی لەناکاوی لە ئاراستەکەیدا کردووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 95 دۆلارە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق هانی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێم دەدات دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر هاوردەکردنی پێنج ملیۆن لیتر بەنزین دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمان داواى پڕۆژە یاسایەکی نوێى مووچە دەکات کە مووچەى فەرمانبەران بەرز دەکاتەوە

سەرەتا