06/06/2026 241 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. پڕۆسەى ڕادەستکردنى چەک دەستیپێکردووە و بڕێكی زۆر چەك وەرگیراوە

پەیام

وەزارەتی بەرگریی عێراق زانیاری لەبارەی پرسی هەڵمەتی سنوورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا ئاشكرا دەكات. ڕایشیدەگەیەنێت: هیچ كاتێك بۆ پڕۆسەكە دیاریی نەكراوە.

لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرای كرد "هیچ خشتەیەكی كاتی بۆ كۆتاییهاتن بە پڕۆسەی ڕادەستكردنی چەك بە دەوڵەت دانەنراوە و ئەم هەنگاوەش بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆكوەزیران دەستی پێكردووە و لەلایەن دامەزراوە سەربازییەكانەوە پشتگیری دەكرێت.

لیوا تەحسین خەفاجی وتیشی: پڕۆسەكە لە شاری سامەڕاوە دەستی پێكردووە و تێیدا بڕێكی زۆر چەك ڕادەستی لایەنە پەیوەنددارەكان كراوە. 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاماژەی بەوەش دا "هەڵمەتەكە بەشێكە لە هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و كۆنترۆڵكردنی چەكی قورس لەژێر چەتری حكومەتدا، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی گشتی وڵات".

لای خۆیشیەوە قەیس مەحمەداوی سەرۆكی لیژنەی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەستی گرووپەكان و سنوورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتی عێراقدا ڕایگەیاند: پڕۆژەی سنوورداكردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا تەنیا ئەو گرووپانە دەكرێتەوە كە لە چوارچێوەی حەشدی شەعبییدان.
مەحمەداوی ڕایشیگەیاند: ئەو پڕۆسەیە پێویستی بە كاتە و لە یەك ڕۆژدا كۆتایی نایەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئه‌مریكا چه‌ندین ڕێكه‌وتن له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا واژوو ده‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی: لە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا پێشکەوتنمان بەدەست هێناوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی ده‌چێته‌ ئه‌مریكا و چه‌ندین ڕێكه‌وتن واژوو ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لیژنەی دارایی و دیوانی چاودێریی لەبارەی بنەبڕكردنی گەندەڵی کۆبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، چوارچێوەی هەماهەنگی لە وردەكاریی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن ئاگادار كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ واژۆكردنی ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تره‌مپ، زه‌یدی ده‌چێته‌ واشنتۆن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

سەرەتا