06/06/2026 229 جار خوێنراوەتەوە

ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

پەیام

ئاماری قوربانییانی كەرتیی غەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار شەهید بەرز بووەوە و لە ماوەی ئاگربەستیشدا نزیكەی هەزار كەسی دیكە لە لایەن قەوارەی زایۆنییەوە شەهید بوون. 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەززە، لە ڕاگەیانراوێكدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی، سەرەڕای ئاگربەست لە كەرتی غەززە، بڵاو كردەوە.

وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج تەرم گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی غەززە و 49 كەسی دیكەیش بریندار بوون.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە "لە دەستپێكی ئاگربەست لە غەززە لە 10ی ئۆكتۆبەری 2025دا، 951 فەڵەستینی شەهید بوون و دوو هەزار و 984ی دیكەیش بریندار بوون و تەرمی 782 كەسیش لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەكاندا دەرهێنراون.

بەپێی ڕاگەیانراوەكەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەززە "ئاماری ئەو كەسانەی لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەكەمی 2023وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە لە كەرتی غەززە شەهید بوون گەیشتووەتە 72 هەزار و 961 كەس، بریندارەكانیش بۆ 173 هەزار و 92 كەس بەرز بووەتەوە".
ئاماژە بەوەیش دەكرێت كە هێشتا تەرمی هەزاران كەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناكاندا ماونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا