06/06/2026 303 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ڕەتیدەكاتەوە كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لە نزیك گەرووی هورمز ڕاگیرابێت

پەیام

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەت دەكاتەوە كە گوایە كەشتییەك كە نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتووە لە نزیك گەرووی هورمز لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە ڕاگیراوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەت كردەوە كە باس لە ڕاگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگری عێراق لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لە نزیك گەرووی هورمز دەكەن بە پاساوی ئەوەی لە بەرانبەر تێپەڕبوونی كەشتییەكە بە گەرووەكەدا عێراق باجی بە ئێران داوە.

وەزارەتی نەوت ڕایشیگەیاند: ئەو هەواڵانە بە تەواوی لە ڕاستییەوە دوورن.

وەزارەتەكە جەختیشی كردەوە كە لەلایەن خۆیەوە و لەڕێی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)وە، پابەندە بە هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەكان كە هەناردەكردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكان بەڕێوە دەبەن.

پێشتریش قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاندبوو: دەنگۆی وەرگرتنی باج لە عێراق بۆ تێپەڕبوونی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی لە گەرووی هورمز دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەها وتبووی: ئێران، عێراقی لە ڕێكارەكانی تێپەڕبوون بە گەرووەكەدا بەدەر كردووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرجەم هێزەكان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا كۆدەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەروازەی عەبدەلی سنووری كوێت لەگەڵ عێراق كرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق لە هەوڵدایە بۆرى نەوت بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست ڕابکێشێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

سەرەتا