2 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: گهمارۆی دهریایی بهردهوام بێت ئاسایشی گهرووی هورمز بهرقهرار نابێت
لە وەڵامی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا، ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەناردەی نەوتەکەیان بە سنوورداری بمێنێتەوە، ئەوا نابێت جیهان چاوەڕێی پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز بکات بەبێ بەرانبەر.
محەممەدڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا، بە توندی ڕەخنەی لە سەپاندنی گەمارۆکەی واشنتۆن گرت و، ئەو هەنگاوەی بە کارێکی نادادپەروەرانە ناو برد.
ڕاشیگەیاند: ناکرێت هەناردەی ئێمە قەدەغە بکرێت و چاوەڕێی ئاسایشی بێبەرانبەریش بن بۆ ئەوانی دیکە. "لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جێگرەکەی پزیشکیان دەڵێت: جیهان لەبەردەم دوو بژاردەی یەکلاکەرەوەدایە، یان بازاڕێکی ئازادی نەوت بۆ هەمووان دابین بکرێت، یان دەبێت هەموو وڵاتان ڕووبەڕووی مەترسیی تێچوویەکی زۆر گەورەی ئابووری ببنەوە.
بەپێی پەیامەکەی عارف، بۆ دابینکردنی سەقامگیریی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکانی جیهاندا پێویستە سەرجەم هەمیشەیی بەو فشارە ئابووری و سەربازییەکانی سەر تاران و هاوپەیمانەکانی بە تەواوى کۆتایى پێ بهێنرێـت، جەختی کردەوە" ئاسایشی هورمز بێبەرانبەر نییە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە