06/06/2026 111 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ڕەتیکردەوە لە بەرانبەر تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا باجى بە ئێران دابێت

پەیام

عێراق دەنگۆی پێدانی باج بە ئێران بۆ تێپەڕبوونی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی لە گەرووی هورمز ڕەت دەكاتەوە و جەختیش لە بەردەوامی هەناردەكردنی نەوت دەكاتەوە.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاند: دەنگۆی وەرگرتنی باج لە عێراق بۆ تێپەڕبوونی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی لە گەرووی هورمز دوورە لە ڕاستییەوە و ڕایگەیاند: پێشتر ئێران، عێراقی لە ڕێكارەكانی تێپەڕبوون بە گەرووەكەدا بەدەر كردووە. 

ئەم ڕوونكردنەوەیەی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دوای ئەوە دێت، كە هەواڵی ڕێگریكردنی هێزە ئەمریكییەكان لە چەند كەشتییەكی نەوتی عێراق بە تۆمەتی پێدانی باج بە لایەنی ئێرانی بڵاو كرایەوە.

لە لایەكی دیكەوە، سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە پڕۆسەی هەناردەكردن بەردەوامە و گەورە كەشتییەكی چینی بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقی لە بەندەرەكانی بەسرە بار كردووە و دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی تایبەت بە بارەكە، بەرەو شوێنی مەبەست بەڕی َكەوتووە، ئەمەش نیشانەی بەردەوامی چالاكییە بازرگانییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)یە لە ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرجەم هێزەكان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا كۆدەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەروازەی عەبدەلی سنووری كوێت لەگەڵ عێراق كرایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق لە هەوڵدایە بۆرى نەوت بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست ڕابکێشێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

سەرەتا