06/06/2026 271 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

پەیام

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ئه‌مڕۆ لە راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكییه‌وه‌یه‌ و له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیدان.

ڕوونیشیکردووەتەوە "هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەكنیكی و چاککردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووەو لە هەندێك گەڕەك و ناوچەكانی دەوروبەر بۆ ماوەیەكی كەم دوچاری پچڕانی كاتی كارەبا بووینەتەوە."

وه‌زاره‌ته‌كه‌ وتوشیه‌تی " تیمەكانی وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی وێستگە غازییەكان لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بۆ ئەوەی كارەبا ئاسایی بێتەوە."

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ پێدانی كاره‌بای به‌ هاوڵاتیان له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردووه‌، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست هۆکارەکەى بۆ فرۆشتنی كاره‌باکه‌ به‌ عێراق گەڕاندووەتەوە و دەڵێت "لەبەر ئەوەی 1200 مێگاوات كاره‌با دەفرۆشنە حکومەتی عێراق، کێشەی کارەبا لە هەرێم دروستبوە."

ئەوەشى خستووەتەڕوو "بڕوانە بە گرانترین نرخیش کارەبا نادەن بە خەڵک!"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 35 خولەک پێش ئێستا

    لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣ درۆن ئاڕاستەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کراوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشی درۆنی کرایە سەر هه‌ولێر، سۆران، خه‌لیفان و ناوچه‌ی شارباژێڕ له‌ سلێمانی

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی هێرشی درۆنییه‌وه‌ ئاگر له‌ گوندی سێناوه‌ له‌ خه‌لیفان كه‌وته‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌سرور بارزانی داوای كرد به‌غداد نه‌وتی زیاتر به‌ هه‌رێم بدات و 120 ملیاره‌كه‌ش كه‌م بكاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حکومەتى ماوەبەسەرچوو: گرفتی بەنزین بە زوویی چارەسەر دەکەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆڕەك تیلیكۆم قەرزەکانى نەداتەوە مۆڵەتەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جێگرەوەكانی پارساڵی حەج بۆ ساڵی داهاتوو وەك دەرچوو هەژمار دەكرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پڕۆژەیاسای پڕۆسەی چارەسەریی پرسى كورد ڕەوانەی پەڕلەمانی توركیا دەكرێت

سەرەتا