06/06/2026 269 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: مووچە گرەنتیكراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە

پەیام

حكوومەتی عێراق جارێكی دیكە جەخت لە گرەنتیكردنی مووچە دەكاتەوە و ڕایشیدەگەیەنێت: مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە وڵاتدا كۆتایی دێت.

حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق، لە لێدوانێكی فەڕمیدا جەختی كردەوە لەوەی عێراق وڵاتێكی خاوەن سەروەرییە و بڕیارە باڵاكانی ملكەچی هیچ فشارێكی نێوخۆیی، یان دەرەكی نابێت. 

هەر لەو میانەیەدا، حەیدەر عەبوودی وتیشی: كارنامەی حكومەتەكەی زەیدی جەخت لەسەر چەسپاندنی سەروەری نیشتمانی و كۆنترۆڵكردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا دەكاتەوە.

ڕایشیگەیاند: مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ كۆتایی بوونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەبێت.

هەر لە پرسی سنوورداركردنی چەك بە دەستی دەوڵەتەوە، وتەبێژی حكوومەتەوە وتی: گرنگیی ئەو پرسە لەوەدایە بە ئاڕاستەكردنێكی سیاسی نەبێت.

سەبارەت بە دۆخی داراییش، وتەبێژی حكومەت دڵنیایی دا كە مووچەی مووچەخۆران دابین كراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە، لە پرسی سووتەمەنیشدا سەرۆكوەزیران خۆی سەرپەرشتی دەكات و بەنزینیش بۆ وێستگەكان دابین دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئه‌مریكا چه‌ندین ڕێكه‌وتن له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا واژوو ده‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی: لە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا پێشکەوتنمان بەدەست هێناوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی ده‌چێته‌ ئه‌مریكا و چه‌ندین ڕێكه‌وتن واژوو ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لیژنەی دارایی و دیوانی چاودێریی لەبارەی بنەبڕكردنی گەندەڵی کۆبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، چوارچێوەی هەماهەنگی لە وردەكاریی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن ئاگادار كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ واژۆكردنی ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تره‌مپ، زه‌یدی ده‌چێته‌ واشنتۆن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

سەرەتا