1 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
پیسكەرانی ژینگە لە كوردستان ڕووبەڕووى سزای دارایی تونددەکرێنەوە
پەیام
بە بڕیارێكی نوێ ڕێكاری توندی سزایی بەرانبەر ئەو كەسانە دەگیرێتە بەر كە لەكاتی چوونەدەرەوە بۆ سەیران و شوێنە گەشتیارییەكاندا ژینگە پیس دەكەن.
بەپێی نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، كە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ واژۆی كردووە، سەرجەم پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆكان و هێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی ژینگە، بەپێی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی (2008) فەرمانەكە جێبەجێ بكەن.
بەپێی ڕێنماییە نوێیەكان، هەر كەسێك لە كاتی گەشتدا زبڵ و پاشماوە لە سروشتدا بەجێبهێڵێت، سزای دارایی دەدرێت بە بڕی 100 هەزار بۆ 10 ملیۆن دینار و داواش دەكات ڤیدیۆی ئەو كەسانە بگیرێت و وەك بەڵگە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بنێردرێت كە ژینگە پیس دەكەن.
لە لایەكی دیكەوە، هۆشداریی توند دراوەتە خاوەن پڕۆژەكان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییە ژینگەییەكان و تیمەكانی بەدواداچوونی وەزارەت و دەستەی ژینگە چاودێری پڕۆژەكان دەكەن و سەرپێچیكاران سزا دەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە