2 کاتژمێر پێش ئێستا 191 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ بارانى مامناوەند زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە

پەیام 

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ بارانى مامناوەند زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە، پلەکانى گەرماش لە نێوان (14 بۆ 28) پلەى سیلیزیدا دەبێت، سبەینێش پێشبینى بارانێکى کەم لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت، پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوەیە:- 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 24 -4 -2026
کەش/ کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ کات و شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە پێش بینی نمە باران و بارانی مام ناوەند لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی هەولێرو سەنتەری شاری هەولێرو دەوروبەری تاسنوری هەولێرو دێگەڵە و باشوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویە سنوریەکانی پارێزگای دهۆک سەنتەری پارێزگای کەرکوک ودەوروبەری بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت . 
خێراى با / لەسەرخۆ-مام ناوەند (10 - 20) کم/ک هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەروو 30 کم/ک
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
سبەى شەممە 25 -4 -2026   
کەش/ بە گشتی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت، لەهەندێک کات و شوێن  بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت  پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاویەیەکانی پارێزگای هەولێرو ئیدارەی سۆران وناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوند و گەواڵە بارانی بەهاری دەکرێت.
خێراى با / لەسەرخۆ (05 - 15) کم/ک
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکاوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی
24 – 4 -2026

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ بارانى مامناوەند زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم هەبوونی هەر جۆرە بنكەیەكی مەشقی هەواڵگریی بیانی ڕەت دەكاتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پیسكەرانی ژینگە لە كوردستان ڕووبەڕووى سزای دارایی تونددەکرێنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەیاننامەی (تۆڕی میدیایی کۆمەڵ) بە بۆنەی 128 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. دژی بێڕێزیكردن به‌ مزگه‌وت سكاڵا تۆمار كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لافاو 11 پردى لە قەزای سیدەكان تێکدا و دەیان گوندیش ڕێگەی هاتووچۆیان بڕاوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكانی دانەمەزراو نۆ مانگە بەسەر دەرچوونیان تێپەڕیوە و تائێستا دانەمەزراون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شەوی هەینی تیروپشك بۆ سەركەوتووانی تاقیكردنەوەی پرۆژەی چرای بەخشین دەكرێت

سەرەتا