2 کاتژمێر پێش ئێستا
39 جار خوێنراوەتەوە
ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ سێ هەفتەی دیكە درێژ كرایەوە
پەیام
ئەمڕۆ هەینی ترەمپ ڕایگەیاند، ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیكە درێژ دەكرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ترەمپ لە لێدوانێكدا وتی كۆبوونەوەیەك كە بە "زۆر باش" وەسفی كرد سەبارەت بە ڕەوشی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ئەنجام دراوە، بەپێی دەربڕینەكەی ئەو "ئەمریكا كار دەكات لەگەڵ لوبنان بۆ یارمەتیدانی لەپێناو پاراستنی خۆی لە حزبوڵڵا".
ئاماژەی بەوەیش كرد "ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیكە درێژ دەكرێتەوە"، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی كە ئامانجیان چەسپاندنی هێوربوونەوە و ڕێگریكردنە لە پەرەسەندن لەسەر سنوورە باشوورییەكان.
هەروەها وتی: واشنتۆن لە ماوەی داهاتوودا چاوەڕوانی "میوانداریكردنی بنیامین نەتەنیاهووۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و جۆزێف عەون سەرۆكی لوبنانە"، كۆبوونەوەكەی بە "مێژوویی" و شانازییەكی گەورە بۆ بەشداریكردن تێیدا وەسف كرد، وەك ئاماژەیەك بۆ گرنگی قۆناغی ئێستا لە ڕێڕەوی هێوربوونەوەی ناوچەییدا.
ئەم ڕاگەیاندنە لە كاتێكدا دێت، گرژییەكی بەردەوام لەسەر سنوورەكانی لوبنان و ئیسرائیل هەیە، كە تێیدا باشووری لوبنان شایەدی ئاڵوگۆڕی پچڕپچڕی بۆردومان و هێرشی ئاسمانییە، لە چوارچێوەی ئەو پەرەسەندنەی پەیوەستە بە جەنگی فراوانتری ناوچەیی كە چەندین گۆڕەپان دەگرێتەوە، لەوانە غەززە و كەرتی ڕۆژئاوا و سووریا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە