2 کاتژمێر پێش ئێستا
39 جار خوێنراوەتەوە
لەسەروبەندی دانوستاندا، ئیسرائیل و حزبوڵلا بۆردومانەكانیان بەردەوامن
پەیام
لەسەروبەندی گەڕی دووەمی دانوستانەكان لە واشنتۆن، ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر باشووری لوبنان چڕ كردەوە و حزبوڵڵاش بە مووشەك و درۆن وەڵامی هێرشەكانی دایەوە.
ئاستی پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست لە باشووری لوبنان ڕووی لە هەڵكشان كردووە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی گفتوگۆكانی نێوان تەلئەبیب و بەیروت لە كۆشكی سپی.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی لوبنان، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێكیان لەسەر ڕێگای نەبتییە-شۆكین كردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی بۆردومانەكاندا سێ كەس كوژراون، كە ئیسرائیل دەڵێت چەكداری حزبوڵڵا بوون.
لە بەرامبەردا حزبوڵڵا ڕایگەیاند، وەك وەڵامێك بۆ پێشێلكارییەكان، بە چەندین مووشەك و درۆنی خۆكوژ هێرشی كردووەتە سەر شارۆچكەی شتولا و كۆبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیل لە بنت جوبەیل و ڕەشاف.
سوپای ئیسرائیل ئاگادارییەكی نوێی بۆ دانیشتوانی باشووری لوبنان دەركردووە و داوای لێكردوون لە ناوچەی ڕووباری لیتانی و 57 گوندی دیاریكراو نزیك نەكەونەوە.
ئەم گرژییانە لە كاتێكدایە، كە هەردوو وڵات لە واشنتۆن سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی هەمیشەیی، دوای ئەوەی گەڕی یەكەمی دانوستانەكان لە 14ی نیساندا بەڕێوەچوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە