2 کاتژمێر پێش ئێستا 167 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دادی ئەمریكا: تا ئێستا هێرشبەرەكە دانینەناوە بەهیچدا

پەیام

وەزیری دادی ئەمریكا بە وەكالەت ڕایگەیاند لە ئاهەنگی پەیامنێرانی كۆشكی سپی تەقەی كردووە، ویستویەتی بەرپرسانی ئیدارەی تڕەمپ بكاتە ئامانج ، تا ئێستاش هیچ هاوكاریەكی لێكۆڵینەوەكانی نەكردووە.

تود بلانش، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی ئێن بی سی نیوز ئاشكرای كرد، كە تۆمەتبارە 31 ساڵانەكە، كە خاوەنی باگراوەندێكی ئەكادیمیی دیارە، لە لۆس ئەنجلۆسەوە لە ڕێگەی شەمەندەفەرەوە بەرەو شیكاگۆ و دواتر واشنتۆن گەشتی كردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشەكە، وتیشی: وادەدەكەوێت كە هێرشبەرەكە ویستویەتی بەرپرسانی ئیدارەی تڕەمپ بكاتە ئامانج، بە خودی سەرۆكیشەوە.

وەزیری دادی ئەمریكا بە وەكالەت ئاماژەشی كرد، بڕیارە سبەی دووشەممە، گومانلێكراوەكە لەبەردەم دادگای فیدراڵی ئامادە بكرێت و بە فەرمی تۆمەتی هێرشكردنە سەر كارمەندی ئەمنی و هەوڵی كوشتن بە چەك ئاراستە بكرێت، ئەوەشی ئاشكراكرد كە تا ئیستا تۆمەتبارەكە هیچ جۆرە هاوكارییەكی لەگەڵ تیمەكانی لێكۆڵینەوەدا نەكردووە.
ڕووداوەكە شەوی شەممە لە هۆتێل "واشنتۆن هێڵتۆن" ڕوویدا، كاتێك چەكدارەكە لە خاڵێكی پشكنیندا بە تفەنگێك تەقەی لە ئەندامێكی دەزگای خزمەتگوزارییە نهێنییەكان كرد، ئەمەش وایكرد پاسەوانەكان بەپەلە دۆناڵد ترەمپ و میلانیا ترەمپی هاوسەری لە هۆڵی ئاهەنگەكە ببەنە دەرەوە، هێزە ئەمنییەكانش هەر زوو توانییان بە خێرایی هێرشبەرەكە دەستگیر بكەن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دادی ئەمریكا: تا ئێستا هێرشبەرەكە دانینەناوە بەهیچدا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵی تیرۆركردنی تڕەمپ، وەك سیناریۆیەك بۆ ڕاكێشانی سۆزی جەماوەر لێکدەدرێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو کەسەى بە نایاسایی حەج بکات 26 هەزار دۆلار سزای دارایی بەسەردا دەسەپێنرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌نگی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ نیه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقەکەرەکە پێشتر نیشتەجێى ئەو ئوتێلە بووە کە تەقەى تێدا کرد

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا... تەقەکەرەکە هاووڵاتی ئەمریکییە و دوو تۆمەتى ئاڕاستە کراوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقەکەرەکەى ئەمریکا ویستوویەتى بەرپرسانى ئیدارەکەى تڕەمپ بەئامانج بگرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: کەسێک لە ڕووداوی تەقەکردنەکەدا بریندار بووە

سەرەتا