2 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
تڕەمپ: کەسێک لە ڕووداوی تەقەکردنەکەدا بریندار بووە
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەفسەرێکی پۆلیس لە ئاکامی ڕووداوی تەقەکردن لە کاتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەندیکای پەیامنێراندا لە کۆشکی سپی، بریندار بووە.
دوای ڕووداوی تەقەکردنەکە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.
ترەمپ ڕایگەیاند، "کەسێک بە چەندین چەکەوە هێرشی کردووەتە سەر خاڵی پشکنینی هێزەکانی پۆلیس. ئەو لە لایەن هێزە زۆر بوێرەکانی نهێنی، لە چالاکی خرا. ئەفسەرێک فیشەکێکی بەر کەوتووە بەڵام زیندووە. من ئێستا قسەم لەگەڵ کرد و ئەو زۆر باشە".
دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند کە بە هۆی ڕووداوەکە خوانەکەیان لەگەڵ سەندیکای پەیامنێران هەڵوەشاوەتەوە و وتی: "من لەگەڵ نوێنەرانیان قسەم کردووە و ئەوە هەڵوەشاوەتەوە و لە میانی ٣٠ ڕۆژدا دووبارە پلان بۆ دانیشتنەکە دادەنێینەوە".
سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە بۆ ئەو ڕووداوانە بۆ ئەو دێنە پێشەوە، وتی: "ئەوانەی لە زۆرترین کاریگەرییان هەیە، ئەوانە دەکەونە بەر زۆرترین ئامانج، ڕقم لە قسەیە کە بڵێم، شانازە بەوە دەکەم".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەوە پەیوەندی بە جەنگی ئێرانەوە هەیە، سەرۆکی ئەمریکا وتی، "بڕوا ناکەم، بەڵام ئێوە هەرگیز نازانن". وتیشی، دوای لێکۆڵینەوەکان زانیاری زیاتر دەخرێتە بەر ڕای گشتی.
دۆناڵد ترەمپ وتیشی، "ئەم ڕووداوە ڕێگر نابێت لە بەردەم سەرکەوتنی من لە جەنگ لەگەڵ ئێران، نازانم ئەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە هەیە یان نا، بە پێی ئەوی من دەیزانم، بڕوا ناکەم".
هاوکات سەرۆکی ئەمریکا تۆماری ڤیدیۆیی هێرشەکە و ساتی دەستگیرکردنی هێرشبەرەکەی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە