2 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

تەقەکەرەکەى ئەمریکا ویستوویەتى بەرپرسانى ئیدارەکەى تڕەمپ بەئامانج بگرێت

پەیام

دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم لێدوانیدا دوای ڕووداوى تەقەکردنەکەى کۆشکی سپی، ستایشی کاردانەوەی خێرای دەزگای نهێنی و هێزە ئەمنییەکانی کرد و ڕایگەیاند، هێرشبەرەکە کەسێکی "خراپەکار و نەخۆش" بووە و بە تەنیا کارەکەی ئەنجامداوە. هەروەها دڵنیایی دا کە خانمی یەکەم و جێگری سەرۆک و ئەندامانی حکومەت هەموویان سەلامەتن، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا بریندار بووە. 

سەبارەت بە ناسنامە و ئامانجی هێرشبەرەکە، کەناڵی سی بی سی نیوزی ئەمریکی لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاوی کردەوە، تۆمەتبارەکە پاش دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە کە مەبەستی بووە تەقە لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپ بکات. پۆلیسی واشنتنیش ئاشکرای کرد، هێرشبەرەکە چەندین جۆر چەکی لەوانە تفەنگی ڕاو، دەمانچە و چەند چەقۆیەکی پێبووە. 

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بە چڕی بەردەوامن و هێزە ئەمنییەکان لە هەردوو ناوچەی باشووری کالیفۆرنیا و واشنتن سەرقاڵی گەڕان و پشکنینن، لەوانەش پشکنینی ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبارەکە لە کالیفۆرنیا. 

ترەمپ وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دووبارەبوونەوەی هەوڵەکانی تیرۆر لە ئەمریکا، داوای لە هاووڵاتیان کرد کێشە سیاسییەکانیان بە ئاشتییانە و دوور لە توندوتیژی چارەسەر بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌نگی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ نیه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقەکەرەکە پێشتر نیشتەجێى ئەو ئوتێلە بووە کە تەقەى تێدا کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا... تەقەکەرەکە هاووڵاتی ئەمریکییە و دوو تۆمەتى ئاڕاستە کراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقەکەرەکەى ئەمریکا ویستوویەتى بەرپرسانى ئیدارەکەى تڕەمپ بەئامانج بگرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: کەسێک لە ڕووداوی تەقەکردنەکەدا بریندار بووە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هیچ شاندێكمان بۆ پاكستان ناچێت، ئەوەش مانای دەستپێكردنەوەی جەنگ نییە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی جیهانی: ئەمساڵ پلەكانی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكەن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: 610 هەزار كەس بەهۆى مەلاریاوە گیانیان لەدەست داوە

سەرەتا