1 کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

ئەو کەسەى بە نایاسایی حەج بکات 26 هەزار دۆلار سزای دارایی بەسەردا دەسەپێنرێت

پەیام

سعودیە زیاتر لە 26 هەزار دۆلار سزای دارایی بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنێت، كە دەیانەوێت بە شێوەیەكی نایاسایی و بێ مۆڵەت بەشداری حەج بكەن.

 وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕێنماییەكی لە چوارچێوەی ئامادەكاریەكان بۆ وەرزی نوێی حەجی ئەمساڵ بڵاو كردەوە كە خۆی لە سزای دارایی دەبینێتەوە.

بەپێی ڕێنماییەكە هەر كەسێك بیەوێت لەڕێگەی هەر جۆرە ڤیزایەكی سعودییەوە بەبێ مۆڵەت حەج بكات یان سەردانی شاری مەكکە و بەشداری ڕێوڕەسمەكان بكات و بمێنێتەوە، بڕی 100 هەزار ڕیاڵی سعودی سزای بەسەردا دەسەپێنرێت، كە دەكاتە 26 هەزار و 600 دۆلار واتە 26 وەرەقە.

لە ساڵى 2024 دا بە هەزاران کەس لە ڤێزاى بازرگانى و جۆرەکانى ترەوە چوونە شارى مەککە و فەریزەى حەجیان ئەنجامدا، هەر لەو ساڵەدا ژمارەیەکى زۆر لە حاجییان بەهۆى گەرما و قەرەباڵەغییەوە گیانیانلەدەستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو کەسەى بە نایاسایی حەج بکات 26 هەزار دۆلار سزای دارایی بەسەردا دەسەپێنرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌نگی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ نیه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقەکەرەکە پێشتر نیشتەجێى ئەو ئوتێلە بووە کە تەقەى تێدا کرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا... تەقەکەرەکە هاووڵاتی ئەمریکییە و دوو تۆمەتى ئاڕاستە کراوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقەکەرەکەى ئەمریکا ویستوویەتى بەرپرسانى ئیدارەکەى تڕەمپ بەئامانج بگرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: کەسێک لە ڕووداوی تەقەکردنەکەدا بریندار بووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هیچ شاندێكمان بۆ پاكستان ناچێت، ئەوەش مانای دەستپێكردنەوەی جەنگ نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی جیهانی: ئەمساڵ پلەكانی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكەن

سەرەتا